Back

پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ

پەیجی تایبەت بە پەیمانگا

مەڵبەندێكی زانستی و ڕۆشنبیرییە لە شارۆچكەی چەمچەماڵ و سەربەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییەو بە بڕیاری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لەساڵی 2000 دامەزرێندراوە و سەر بە دەستەی خوێندنی تەكنیكی سلێمانی بووە، و پرۆسەی خوێندن لە هەمان ساڵدا تێیدا دەستی پێكردوەو بە هەردوو بەشی تەكنەلۆجی (كارەبا) و پزیشكی (پەرستاری) وە پاش دوو ساڵیش بەشی سیستمەكانی كۆمپیوتەری تێداكرایەوە و دواتر لە ساڵی 2008-2009 بەشی كارگێڕی كاری ئێواران كرایەوەو لە ساڵی 2009-2010 بەشی كارگێڕی كاری بەیانیانیان بەرووی خوێندكاراندا كرایەوە،ساڵی 2018-2019 بەشی ژمێریاری کرایەوە لەمساڵی خوێندنی 2019– 2020نزیكەی (728)خوێندكاری بەیانیان و (240)خوێندكاری ئێوارانی هەیە و بەردەوامن لە پرۆسەی خوێندن.
دەرچووانی پەیمانگا پاش تەواو كردنی دوو قۆناغی خوێندن و مەشقی هاوینە بەسەركەوتوویی بڕوانامەی دبلۆمی تەكنیكی لە بواری پسپۆڕی خۆیاندا وەردەگرن.
ئامانجی پەیمانگا
ئامانجی سەرەكی پەیمانگاش بریتییە لە پێگەیاندنی كادری مام ناوەند لە بوارە جیا جیاكان ئەمەش لەپێناو خزمەتكردن لە فەرمانگە و دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم و كەرتی تایبەتدا.

بەشە زانستیەكانی پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ بریتین لە
بەشی كارەبا
بەشی پەرستاری
بەشی پەرستاری/ ئێواران
بەشی تەكنۆلۆجیای زانیاری
بەشی تەكنۆلۆجیای زانیاری/ئێواران
بەشی كارگێڕی كاری/ ئێواران
بەشی كارگێڕی كاری/ بەیانیان
بەشی ژمێریاری
بەشی ژمێریاری / ئێواران

ئەنجومەی پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ
سەرۆكی ئەنجومەن –پرۆفیسۆری یاریدەدەر د. ٲیوب خسرو نادر
بڕیاردەری ئەنجومەن – ناهدە منصور حسین
ئەندام / سەرۆكی بەشی كارگێڕی كار / بەیانیان و ئێواران -ماجستێر مامۆستای یاریدەدەر عباس عمر عبدالله
ئەندام/ سەرۆک بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری بەیانیان و ئێواران /ماجستێر مامۆستای یاردەدەر زانیار علی ٲحمد
ئەندام/ سەرۆكی بەشی كارەبا /ماجستێر مامۆستای یاردەدەر سەرکەوت ابراهیم محمود
ئەندام/ سەرۆكی بەشی پەرستاری بەیانیان – ئێواران /ماجستێر مامۆستای یاردەدەر سوارە فاتح حەوێز
ئەندام / سەرۆک بەشی ژمێریاری بەیانیان – ئێواران/ ماجستێر مامۆستای یاریدەدەر هەرێم کریم غفور
ئەندام (نوێنەری مامۆستایان) ماجستێر/ مامۆستای یاردەدەر مصطفی نیهاد