به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پرۆگرامەکانی خوێندن و دڵنیایی جۆری به‌دواداچوون ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی پێكهاته‌كانی پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆریی له كۆلێج و په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به‌زانكۆمان. پێكهاته‌كانی دڵنیایی جۆری راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن كۆلێج و پهیمانگاکانەوە جێبه‌جێ ده‌كرێت و بریتین له:
- زانستخوازی به‌رده‌وامی مامۆستایان.
- فیدباكی خویندكاران.
- كۆرسبووك.
- هه‌گبه‌ی مامۆستا.
- هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌ره‌كیی به‌شی زانستی.
ئه‌ركه‌كانی ئه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
- به‌دواداچوونی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی دڵنیایی جۆری له كۆلێج و په‌یمانگاكان
- راییكردنی مامه‌ڵه و نووسراوه‌كانی تایبه‌ت به دڵنیایی جۆری
- به‌دواداچوونی لیژنه و هۆبه و یه‌كه په‌یوه‌ندیداره‌كان له كۆلیج و په‌یمانگاکان.
- پێداچوونه‌وه‌ی پرۆپۆزه‌ل بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ش و كۆلێج و په‌یمانگای نوێ به هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن.
پرۆگــرامــهكــانـــى خـــوێـنـــدن
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌رپه‌رشتی دانان و گۆڕانكاری پڕۆگرامه‌كانی خوێندن ده‌كات له كۆلێج و په‌یمانگاكان.
- سه‌رپه‌رشتی و ڕه‌زامه‌ندی وه‌رگرتن بۆ دانان و گۆڕانکاری پرۆگرامه‌كانی خوێندن له هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندندا.
- پێداچوونه‌وه‌ی پرۆپۆزه‌ل و وه‌رگرتنی ڕەزامهندی بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ش و كۆلێج و په‌یمانگای نوێ به هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دڵنیایی جۆری.
- سه‌رپه‌رشتی كردنی گشتیی مه‌شقی پراكتیكی و یارمه‌تیدانی به‌شه زانستییه‌كان له‌م بواره‌دا.
- به‌دواداچوونی لیژنه و هۆبه و یه‌كه په‌یوه‌ندیداره‌كان له كۆلیج و په‌یمانگاكان.
- پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ بازاڕی كار له كه‌رتی تایبه‌ت و گشتی و یارمه‌تیدانی به‌شه زانستییه‌كان له‌م بواره‌دا به‌مه‌به‌ستی گرێدانی خوێندنی ته‌كنیكی به بازاڕی كاره‌وه.
- به‌دواداچوونی ده‌رچووانی كۆلێج و په‌یمانگاكان له بواری بهكارخستندا.
ھەگبەی ﻣﺎﻣۆستا
ھەﮔﺑەی ﻣﺎﻣۆﺳﺗﺎ ﺑرﯾﺗﯾە ﻟە ﻛۆﻛراوەی ﺋەو زاﻧﯾﺎری و ﺑەڵگانەی ﻛە ﺗواﻧﺎی زاﻧﺳﺗﯽ و ﮐﺎری ﮐﺎراﻣەﯾﯽ و ﭼﺎﻻﮐﯾە کارگێڕی و ئەکادیمیە ئەنجامدراوەکانی ﻣﺎﻣۆﺳﺗﺎی زاﻧﻛۆ ﻟە ﻣﺎوەی ساڵێکی خوێندندا دەیسەلمێنێت.
ﺋﺎﻣﺎﻧﺟﯽ ﺳەرهﻛﯽ در‌وﺳﺗﻛردﻧﯽ ﺋەو ھەﮔﺑەﯾە ﺑرﯾﺗﯾە ﻟە:
- ھﺎﻧداﻧﯽ ﻣﺎﻣۆﺳﺗﺎ ﺑۆ ﺑﺎﺷﺗر ﺧزﻣەﺗﻛردﻧﯽ ڕەوتی خوێندن بەرزﻛردﻧەوەی ئاستی کواڵیتی.
- ھەڵسەﻧﮕﺎﻧدﻧﯽ ﺗواﻧﺎ و ﭼﺎﻻﻛﻰ و ھﯾمەتەکانی ﻣﺎﻣۆﺳﺗﺎ ﺑۆ ﭘﺎراﺳﺗن و بەرز نرخاندنی ڕۆڵە ﭘﯾرۆزهﻛەی.
- ھﺎوﻛﺎری ﻛردﻧﯽ ﻣﺎﻣۆﺳﺗﺎ ﺑۆ دهﺳﺗﻧﯾﺷﺎﻧﻛردﻧﯽ ﻻﯾەﻧﯽ ﺑەهێز و لاوازەکان و دۆزﯾﻧەوەی ڕێگەچارەی ﮔوﻧﺟﺎو ﺑۆ ﭘڕﻛردﻧەوەی ﻛەﻣوﻛوڕﯾەﻛﺎن.
ساڵنامەی پرۆسەی دڵنیایی جۆری
ساڵنامەی دڵنيايى جۆرى لە ( ١ى حوزەيران ) هەمووساڵێک دەست پێدەكات و لە (٣١ ی ئایار)ى ساڵى دواتر كۆتايى پێدێت.
- فيدباكى ئەلكترۆنى خوێندكار بۆ سیمیستەری یەکەم لە دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی میدتێرم بەڕێوەدەچێت.
- فيدباكى ئەلكترۆنى خوێندكار بۆ سیمیستەری دووەم لە دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی میدتێرم بەڕێوەدەچێت.
- فيدباكى ئەلكترۆنى خوێندكار بۆ سیستەمی ساڵانە لە دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵ بەڕێوەدەچێت.
- ليژنەى هەلسەنگاندنى هەگبەى مامۆستا لە (١ى حوزەيران )ه‌وه دەست دەكات بە هەڵسەنگاندن و لە (١٥ى حوزەيران) كۆتايى بە هەلسەنگاندنەكان دێنێت.
ده‌توانن به‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌وه له ڕێگه‌ى ناونیشانى ئه‌لیكترۆنی: qa-curriculum@spu.ed