Back

کتێبخانەی ئەلیکترۆنی یان کتێبخانەی دیجیتاڵی سەرچاوەیەکی بەنرخە بۆ ئەو بەکارهێنەرانەی کە بەدوای ڕێگایەکی ئاسان و گونجاودا دەگەڕێن بۆ دەستڕاگەیشتن بە کۆمەڵێک زانیاری بەرفراوان. بە بەکارهێنانی ئینتەرنێت، کتێبخانە ئەلیکترۆنییەکان سەرچاوەی دیجیتاڵی بە بەکارهێنەران دەبەخشن، لەوانە کتێب، وتار، گۆڤار، توێژینەوە و ناوەڕۆکی مالتیمیدیا. لە هەمان کاتدا کتێبخانەی ئەلیکترۆنی یەکێکە لە ئامرازە بنەڕەتییەکان لە سەردەمی مۆدێرن و هۆکارێکە بۆ پێشکەتنی زانکۆکان لە ڕووی زانستییەوە بە هۆکاری ئەوەی پشتگیری لە توێژینەوە و فێربوون و بڵاوکردنەوەی زانیاری دەکات.

زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە ئێستادا سوود لەم دوو سەرچاوەیەی خواروە دەبینیێت وەک کتێبخانەی ئەلکترۆنی

Research4Life (R4L)

بە بەکارهێنانی Research4Life، دامەزراوەکان دەتوانن بە شێوەی ئۆنلاین دەستیان بگات بە ناوەڕۆکی ئەکادیمی و پیشەیی

زیاتر بخوێنەرەوە

لێرەوە دەتوانیت داخڵ بیت بۆ R4L

هەندێک سەرچاوە کە بەکارهێنانیان ڕیپێدراوە (Open Access Resources)

لینکی بە سود

Online generator of citations

Reference Management Softwares

بۆ پەیوەندی کردن بە کتێبخانەی ئەلکترۆنی

ل. کتێبخانەی ئەلکترۆنی: م. بەختیار خدر عبدالله

ئیمەیلی کتێبخانە: elibrary@spu.edu.iq

بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری و ئامار: ict@spu.edu.iq

ناونیشان: عیراق، هەرێمی کوردستان،سلێمانی، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کەمپی چوارچرا، شەقامی زێوەر، ٤٤