پەیوەندی کردن و خۆ تۆمارکردن بە ئەلیترۆنی
بۆ زانیاری زیاتر سود لەم لینکانەی لای خوارەوە وەربگرە
پێداویستییەکان بۆ ئەنجامدانی مامەڵەی وەرگرتنی خوێندکاران لەکۆلێج و پەیمانگەکانی سەر بە زانکۆمان
ڤیدیۆی چۆنیەتی خۆ تۆمارکردن
ڕێکارەکانی تایبەت بە خوێندکاران
ڕێکارەکانی تایبەت بە بەشی ناوخۆیی
بەشەكانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی 2023 - 2024
کرێی خوێندنی سیستەمی (ئێواران) بۆ ساڵی خوێندنی 2023 - 2024
کرێی خوێندنی سیستەمی (پارالێل) بۆ ساڵی خوێندنی 2023 - 2024
سندوقی داواکاری و پێشنیار و سکاڵا و پڕۆژەی خوێندکاران
فەرمانی زانکۆیی وەرگرتنی خوێندکاران بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤)
لیستی خوێندکارە وەرگیراوەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) بۆ هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی
لیستی خوێندکارە وەرگیراوەکانی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) بۆ بەشە پیشەییەکان
کەمترین كۆنمرەی وەرگیراو بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤)
دەربارەی تۆماری گشتی
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی یەكێكە لە بەڕێوەبەرایەتیەكانی سەرۆكایەتی زانكۆ ، لە ڕووی پەیكەری كارگێڕیەوە سەر بە یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆیە بۆ كاروباری خوێندكاران وە ئەم بەڕێوەبەرایەتیە لە دوو هۆبە پێكهاتووە:
- هۆبەى تۆماری ئەلکترۆنی و ئاماری خوێندکاران.
- هۆبەى بڕوانامەکان.
ئەم بەڕێوەبەرایەتیە ئەركی لێپرسراوێتی (١٢) هۆبەی تۆمار لە (٥) كۆلێژ و (7) پەیمانگە و ئەركی ڕاپەراندنی كاروباری خوێندكارانی خوێندنی بەرایی (بەكالۆریۆس و دبلۆم)ی لە ئەستۆدایە .
کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی
- وەرگرتنی خوێندكاران و دەرهێنانی فەرمانی زانكۆیی بە وەرگرتنیان.
- ئەنجامدانی پڕۆسەكانی گواستنەوەی خوێندن و دابەزین و گۆڕینی شوێن و میوانداری خوێندكاران و دەرهێنانی فەرمانی زانكۆیی بۆیان .
- وەرگرتن و وڵامدانەوەی گشت نوسراوەكانی تایبەت بە خوێندنی بەرایی (بەكالۆریۆس و دبلۆم).
- پشتڕاستكردنی (تصدیق) بڕوانامەكانی بە نمرە و بێ نمرە و پشتگیری دەرچوون لە كۆلێژ و پەیمانگەكانی زانكۆمان دەرچوونە.
- دروستكردنی بڕوانامەی هەڵواسین (شهادە جداریە) بۆ دەرچووانی دبلۆم و بەكالۆریۆس.
- وەرگرتن و وەڵامدانەوەی گشت ئیمەیلەكانی تایبەت بە خوێندكارانی بەكالۆریۆس و دبلۆم.
- سەرپەرشتی كردن و وەرگرتنی خوێندكاران بە سیستەمی خوێندنی پۆلیتەكنیك كە تایبەتە بە دەرچووانی پەیمانگە تەكنیكیەكان.
سەرپەرشتی كردن و وەرگرتنی خوێندكاران بە سیستەمی خوێندنی پارالێل. - سەرپەرشتی كردن و وەرگرتنی خوێندكاران بە سیستەمی خوێندنی ئێواران.
- دروست كردنی ئاماری ساڵانە تایبەت بە خوێندكارانی بەكالۆریۆس و دبلۆم.
- ڕێكخستنی پلانی ساڵانەی وەرگرتنی خوێندكاران.
- ئەرشیف كردنی بەراییەكان بە شێوەی ئەلیكترۆنی.
- هەر کارێکی دیکەى تایبەت بە خوێندنی بەرایی (بەكالۆریۆس و دبلۆم) لە سەرەتای وەرگرتنی خوێندکاران تاوەکو دەرچوونی خوێندکاران.
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی
بەڕێوەبەر: د. ڕێباز جلیل عبداللە
ناونیشان: سەرۆکایەتى زانکۆی پۆلیتەکنیکى سلێمانى/ نهۆمى یەکەم
سلێمانى/ قڕگە-شەقامى ورمێ-گەرەکى ماردین ٣٢٧ – کۆلانى ٧٦ پشت بەنزینخانەى ولات
ئیمەیل: registration@spu.edu.iq