Back

بەشی تەكنەلۆجیای زانیاری یەكێكە لە بەشەكانی كۆلێجی تەكنیكی ئینفۆڕماتیك ساڵی (2013-2014) دامەزراوە یەكەم ساڵی وەرگرتنی خوێندكارانی بووە ،خوێندكارانی دەرچووی پەیمانگای وەردەگرت كە لە قۆناغی دووەمەوە دەستیان بە خوێندن دەكرد بەپێی یاسای پۆلیتەكنیك، یەكەم قۆناغی دەرچوانی بەش لەساڵی (2015-2016 (بووە كە ژمارەیان 14 خوێندكاربوو.

سیستەمی خوێندن لەبەشی تەكنەلۆجیای زانیاری:

لەئێستادا ( پرۆسەی بۆڵۆنیا ) پەیڕەودەكرێت کە لەماوەی چوار ساڵدا بە (8) سمستەری خوێندن ، فێرخواز زانیاری پێویست وەدەگرێت و بروانامەی بەکالۆرێۆس لە تەکنەلۆجیایی زانیاری بەدەستدەهێنێت.

 سیستەمی وەرگرتن:
  • زانكۆلاین
  • پۆلیتەكنیك .
  • پارالێڵ
ئامانجی بەشی تەكنەلۆجیای زانیاری:

ئامانج لەكردنەوەی ئەم بەشە ئامادەكردنی كادری شارەزا لەبواری كۆمپیوتەر و تەكنەلۆجیا بۆ بازاڕی كار و بەپێی گۆرانكاریە خێراكانی تەكنەلۆجیا لە كۆمەڵگە دا,تاوەكو بتوانین پێداوستی كەرتی تایبەت و گشتی بۆ كادری شارەزا و پسپۆر لەبواری تەكنەلۆجیای دابین بكەین .

 گرنگی بەش لە بازاڕی كاردا:

لەبەر ئەوەی تەكنەلۆجیا سەرجەم جومگەكانی بەرێوەبردنی گرتۆتە ئەستۆ بەئامانجی نەهێشتی ڕۆتینات و خێرابەرٍێكردنی ئیش و كارەكان بە باشترین و كەمترین كات لە ئێستادا بووتە زەرورەتێكی ژیان بەتایبەت لە كەرتی تایبەت و گشتی و بازاڕی كار بۆ بەرٍێوەبردنی ئەمەش پسپۆر و كەسانی شارەزا لەبواری تەكنەلۆجیا پێویستن بۆ بەرێوەبردنی ئیش و كارەكان

ئەو كار و چالاكیانەی كە بەشی تەكنەلۆجیای زانیاری ساڵانە ئەنجامی دەدات :
  • مەشقی هاوینە بۆ خوێندكارانی دوا قۆناغ.
  • بەشداریكردنی ڤستیڤاڵ و چالاكیە زانستیەكان.
  • كردنەوەی خولی تایبەت و وانەكان بۆ خوێندكارەكان.
  • پێشكەشكردنی سیمینار بۆ ناساندنی شێوازی خوێندن و ناساندنی شوێنەكانی وانە خوێندن و بەشەكانی كۆلێج بە خوێندكارارنی قۆناغی یەك.
  • گەشتی زانستی و بەهارە .
  • ئەنجامدانی سیمینار و ۆوركشۆپ بۆ مامۆستایان و خوێندكاران.
ئەنجوومەنی بەش
ناوی سیانی نازناوی زانستی پلە لە ئەنجوومەن
رێناس وریا محمد
مامۆستای یاریدەدەر
سەرؤكى ئەنجومەن
د.هەڤال محمد صدقی
پرۆفیسۆری یاریدەدەر
ئەندام
د. بەختیار ابراهیم سعید
مامۆستا
ئەندام
ئاراس مسعود اسماعیل
مامۆستای یاریدەدەر
ئەندام
اسماعیل اسعد محمد
مامۆستای یاریدەدەر
ئەندام

پەیوەندی