پەیمانگای تەكنیكی كشتوكاڵی سلێمانی لە ساڵی خوێندنی 2007-2008 كە سەر بە دەستەی خوێندنی تەكنیكی بوو لە سلێمانیبە فەرمانی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ژمارە 304/ن لە 28/8/2007بریاردرا بە كردنەوەی ،پاشان ناوەكەی گۆردرا بۆ پەیمانگای تەكنیكی كشتوكاڵی بەكرەجۆ.لە ئێستادا ئەم پەیمانگایە پێنج بەش لەخۆدەگرێت، بۆ پێگەیاندی كادری كشتوكاڵی لەپسپۆڕی جیاوازدا وە بەرزكردنەوەی ئاستی فێربوون و توانای زانستی لەبوارە جیاجیاكانی كشتوكاڵدا، بەمەبەستی پێشخستنی كەرتی كشتوكاڵی و زیادكردنی بەرهەم بە جێبەجێكردنی پرۆسەی كشتوكاڵی نوێ بەشێوەیەك كە لەگەڵ رەوشی پێشكەوتنی زانستی سەردەمدا بگونجێت بۆ دابینكردنی ئاسایشی خۆراكی خەڵكی كوردستان. هەر لەرۆژی دامەزراندنی ئەم پەیمانگایەوە بەهەوڵ و ماندوبوونی مامۆستایان و كارمەندان و بەیارمەتی و پشتگیری سەرۆكایەتی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەم پەیمانگایە پەرەی بەخۆی داوەو توانیویەتی (12) دۆنم زەوی كشتوكاڵی دابین بكات بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی كشتوكاڵی خوێندكاران و بۆ وانەی پراكتیكی و توێژینەوەی زانستی مامۆستایان. ئەم پەیمانگایە توانیویەتی لەبواری زانستی و تەكنیكیدا پەرە بەخۆی بدات ئەویش بە دابینكردنی چەندین ئامێر بۆ تاقیگەكان لەم ساڵانەی دوایدا تاقیگەی خۆراك و تاقیگەی خاك كرایەوە گرنگترین ئامانجەكانی پەیمانگا: بەرزكردنەوەی ئاستی فێربوون و توانای زانستی و پێگەیاندنی شارەزایانی مامناوەند لەبواری كشتوكاڵی پسپۆری جیاواز لەم بوارەدا. مۆدێركردنی پرۆسەی بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی لەهەرێمی كوردستاندا.ژمارەی خوێندكارانی لە ئەمساڵی خوێندندا بریتیە لە (834)خوێندكاری بەیانیان و (167) خوێندكاری ئێواران ،دەرچووانی پەیمانگا دوای دوو ساڵ خوێندن بڕوانامەی دبلۆمی تەكنیكی كشتوكاڵی پێدەدرێت،
ئامانجەكانی پەیمانگا: بەرزكردنەوەی ئاستی فێربوون و توانای زانستی و پێگەیاندنی شارەزایانی مامناوەند لەبواری كشتوكاڵی پسپۆری جیاواز لەم بوارەدا. مۆدێرنكردنی پرۆسەی بەرهەمهێنانی كشتوكاڵی لەهەرێمی كوردستاندا.