دیداری نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ میدیا کۆتایی بە کارەکانی ھێنا

  • نیسان 20, 2017
  • 298 Views
دیداری نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ میدیا کۆتایی بە کارەکانی ھێنا

دیداری نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ میدیا کۆتایی بە کارەکانی ھێنا

لە دواین پانێڵی دیداری نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ میدیا لەلایەن ( ستران عەبدوڵا سەرنووسەری رۆژنامەی کوردستانی نوێ، دانا ئەسعەد بەڕێوەبەری دامەزراوەی راگەیاندنی ئەڵمانی لە عیراق، توانا عوسمان نوێنەری دەزگای میدیای NRT ، رەحمان غەریب سەرۆکی دەزگای میترۆ و ھێمن لھۆنی بەڕێوەبەری پۆرتاڵی کەناڵی رووداو) باس لە میدیای حزبی و ئیتیکی میدیای ئەلکترۆنی و کێشەکانی میدیای ئەلکترۆنی لە کوردستان کرا.
رۆژی پێنجشەممە ٢٠/٤/٢٠١٧ زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ھەستا بە سازدانی دیداری نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ میدیا و تێدا چەندین تەوەر و پانێڵ سەبارەت بە میدیای کوردی گفتوگۆیان لەبارەوە کرا، وەک ( پەیوەندی میدیا و دەسەڵات، ھەڵسەنگاندنێک بۆ میدیای کوردستان، قەیران و میدیا کێشەی تێگەیشتن و بەڕێوەبردن، ھەروەھا میدیای نوێ و قەیرانەکانی کاری میدیای ئەلکترۆنی).
دیدارەکە بەئامادەبوونی مەلا بەختیار کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی ی.ن.ک و فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەرکردایەتی ی.ن.ک و د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و پ.ی.د.ئالان فەرەیدون سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و د.سۆران سەعید یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و د.دانا ئەحمەد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و خوێندکاران و پ.ی.د.حەکیم عوسمان راگری کۆلێجی تەکنیکی کارگێڕی سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و پەرلەمانتاران و مامۆستایانی زانکۆ بەڕێوەچوو، کە لە سێ تەوەری سەرەکی ( میدیای قەیران و بەرپرسیارێتی میدیا و قەیرانی میدیا) پێکھاتبوو.
دیداری نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ میدیا لەلایەن زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی و بە سپۆنسەری کۆمپانیاکانی ( نۆکان گرووپ، فاروق ھۆڵدینگ، یەعقوب گرووپ، قەیوان گرووپ و ئاسیاسێڵ ) ھەروەھا بە سپۆنسەری میدیایی دەزگای کوردسات سازکرا.
لە کۆتاییدا دکتۆر حکیم عوسمان بەناوی سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانییەوە زۆر سوپاسی سەرجەم توێژەران و ئامادەبوانی دیدارەکەی کرد و ھیوای خواست دیدارەکە خزمەتێکی بە بواری میدیا کردبێت لە کوردستان .

ناونیشانی بابه‌ته‌كانی پانێڵی یه‌كه‌می دیداری نێو ده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ میدیا

*هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ میدیای كوردستانله‌لایه‌ن د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌شكرا.

*په‌یوه‌ندی میدیا و ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن د. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد نوسه‌رو ڕوناكبیرو ئه‌ندامی  سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێشكه‌شكرا.

*قه‌یران و میدیا كێشه‌ی تێگه‌یشتن و به‌ڕێوه‌بردن له‌لایه‌ن ابوبكر كاروانی نوسه‌رو ڕوناكبیرپێشكه‌شكرا.

*میدیاو به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان له‌لایه‌ن د. سامی شریف توێژه‌رو مامۆستای زانكۆ پێشكه‌شكرا.

 

ناونیشانی بابه‌ته‌كانی پانێڵی دووه‌می دیداری نێو ده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ میدیا

*میدیای نوێ و قه‌یرانه‌كانی ژینگه‌ی كاری میدیای ئه‌لیكترۆنی له‌لایه‌ن  پ.د. وسام فاضل پێشكه‌شكرا.

*به‌ڕێوه‌بردنی میدیا بۆ قه‌یرانه‌ سیاسییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن پ.د. امین سعید  پێشكه‌شكرا.

*قه‌یرانی میدیا له‌گه‌ڵ دادگاو یاساكان له‌لایه‌ن پ.ی.د. سامان فه‌وزی پیشكه‌شكرا.

*كاریگه‌ری میدیا له‌ ئاراسته‌كردنی قه‌یران له‌لایه‌ن عدنان عوسمان پێشكه‌شكرا.

 

ناونیشانی بابه‌ته‌كانی پانێڵی سێهه‌می دیداری نێو ده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ میدیا

*میدیای حزبی كێشه‌و چاره‌سه‌ر له‌لایه‌ن ستران عبدالله‌ سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ پێشكه‌شكرا.

*ئیتیكی میدیای ئه‌لیكترۆنی له‌لایه‌ن دانا أسعد ڕۆژنامه‌نووس پێشكه‌شكرا.

*میدیاو كۆمه‌ڵگه‌ .. كۆمه‌ڵگه‌ وه‌ك كایه‌یه‌كی پیرۆز له‌لایه‌ن توانا عوسمان نوێنه‌ری میدیای NRT پێشكه‌شكرا.

*ئازادی میدیا له‌ نێوان ده‌سه‌ڵات و یاسادا له‌لایه‌ن رهحمان غه‌ریب به‌رپرسی سه‌نته‌ری میترۆ پێشكه‌شكرا.

*كێشه‌كانی میدیای ئه‌لیكترۆنی له‌ كوردستان له‌لایه‌ن هێمن لهۆنی  به‌ڕێوه‌به‌ری پۆرتاڵی كه‌ناڵی ڕووداو پێشكه‌شكرا.