ڕاگەیاندنى دەرفەتى (١٠) زەمالەى خوێندن (ماستەر و دکتۆرا) لە وڵاتى قوبرس

  • كانونی دووه‌م 19, 2016
  • 126 Views
ڕاگەیاندنى دەرفەتى (١٠) زەمالەى خوێندن (ماستەر و دکتۆرا) لە وڵاتى قوبرس

ڕاگەیاندنى وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
دانیشتوان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادار دەکەین، کە زانکۆکانى قوبرس (١٠) دە زەمالەی خوێندنیان پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردوە، بەمەبەستی خوێندنی باڵا (ماستەر، دکتۆرا) لە زانکۆکانی ئەو وڵاتە، به‌ش و پسپۆڕی و مەرجەکانى پێشکەشکردن بۆ بەدەستهێنانى کورسیەکانى خوێندن لەو وڵاتە بەم شێوەیەى خوارەوەیە:
یەکەم/ مەرجەکان بۆ خوێندنى باڵا/ماستەر
· پێشکەشکار دەبێت مامۆستا، یان فەرمانبەر بێت لە دامەزراوەکانى وەزارەتى خویندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى.
· پێشکەشکار دەبێت بە لایەنى کەم دوو ساڵ خزمەتى هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
· دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر نەبێت.
· دەبێت تەمەنى لە (45) ساڵ زیاتر نەبێت.
· دەبێت پێشکەشکار بە لایەنى کەم ئاستى زمانى ئینگلیزی (5)پێنج (IELTS)، یان هاوتاکەى لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانى دیکەى توانستی زمان کە بریتین لە Pearson) و(TOEFL ITP .
· کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى تەنها مۆڵەتى خوێندنی پێدەدرێت، واتا بەمووچەى بنەڕەتى و دەرماڵە جێگیرەکان.
· کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتى قوبرس کرێى زمان و خوێندنى بە خۆرایی دەبێت.
· دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن تا ڕێکەوتى 25/1/2016 دەبێت.
· لە ڕێگەى پڕکردنەوەى ئەم فۆرمەوە داواکارى پێشکەش بکە:
(https://docs.google.com/forms/d/1p9-pQAQyuyUIhBQqDYq3FbOOQ9Uqo_fQQKnyhFQZ49s/viewform?c=0&w=1&usp=mail_form_link)
دوەم/ مەرجەکان بۆ خوێندنى باڵا/دکتۆرا
· پێشکەشکار دەبێت مامۆستا، یان فەرمانبەر بێت لە دامەزراوەکانى وەزارەتى خویندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى.
· پێشکەشکار دەبێت بە لایەنى کەم دوو ساڵ خزمەتى هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
· دەبێت کۆنمرەی ماستەرى لە (70%) کەمتر نەبێت.
· دەبێت تەمەنى لە (50) ساڵ زیاتر نەبێت.
· دەبێت پێشکەشکار بە لایەنى کەم ئاستى زمانى ئینگلیزی (5)پێنج (IELTS)، یان هاوتاکەى لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانى دیکەى توانستی زمان کە بریتین لە Pearson) و(TOEFL ITP .
· کاندیدی سەرکەوتوو لە لایەن وەزارەتى خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى تەنها مۆڵەتى خوێندنی پێدەدرێت، واتا بەمووچەى بنەڕەتى و دەرماڵە جێگیرەکان.
· کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتى قوبرس کرێی زمان و خوێندنى بە خۆرایی دەبێت.
· دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن تا ڕێکەوتى (25/1/2016) دەبێت.
· لە ڕێگەى پڕکردنەوەى ئەم دوو فۆرمە داواکارى پێشکەش بکە:
(https://docs.google.com/forms/d/1p9-pQAQyuyUIhBQqDYq3FbOOQ9Uqo_fQQKnyhFQZ49s/viewform?c=0&w=1&usp=mail_form_link