پەیمانگای زانستی كۆمپیوتەر

  • ئاب 27, 2015
  • 1014 Views
پەیمانگای زانستی كۆمپیوتەر

پەیجی تایبەت بە پەیمانگا

ئەم پەیمانگەیە بە پێی فەرمانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ژمارە (205) لە
18/10/2003 دامەزراوە ، كە بۆ ساڵی خوێندنی 2003-2004 خوێندكاری وەرگرتووە.
لە هەمان ساڵدا،بە فەرمانی سەرۆكایەتی دەستەی خوێندنی تەكنیكی ژمارە (3198) لە 11/12/2003 بەڕێز
(مامۆستا ڕۆستەم عزت گاهر) كە ئیستا بەرێزیان خانەنشینن ، كرا بە ڕاگری پەیمانگا، كە ماوەی زیاتر لە (5) ساڵ ڕاگر بووە. پاشان بەڕێز( د.سۆران ابو بكر محمد) ئەو ئەركەی پێسپێرا و هەتا ئێستا وەكو ڕاگر بەردەوامە .
لە 2/1/2004 خوێندن لە پەیمانگا دەستی پێكردووە ، سەرەتا (42) خوێندكار بەپێی فۆرمی تایبەت و چاوپێكەوتن وەرگیراون . ئەو خوێندكارانەی كە وەرگیران لە قۆناغی یەكەم تێكڕای نمرەكانیان لە 70% كەمتر نەبوو.
سەرەتای دەست پێكردنی خوێندن لەم پەیمانگایەدا،تەنها یەك بەش بوو،ئەویش بەشی (سیستمەكانی داتا بەیس) بوو.
ماوەی خوێندن لەم پەیمانگایەدا، دوو ساڵە لە ئەنجامدا بڕوانامەی (دبلۆمی تەكنیكی) دەبەخشرێت بە دەرچوان لە بواری (داتا بەیس و نێتۆرك ) پاش تەواو كردنی دوو مانگی مەشقی هاوینە لە فەرمانگە حكومی و ناحكومیەكاندا.
لە 12/10/2005 یەكەمین خولی دەرچووان جێ بەجێكرا كە (39) خوێندكار بروانامەی دبلۆمی تەكنیكیان بە دەست هێنا لە هەمان بواردا.
لە 4/7/2006 بڕیاری كردنەوەی بەشێكی نوێ درا لە پەیمانگاكەمان بە ناوی (نێتۆرك) كە بۆ ساڵی خوێندنی 2006-2007 خوێندكاری وەرگرت.
لە 11/8/2010 بە فەرمانی دەستەی خوێندنی تەكنیكی سلێمانی ژمارە (354) لە (11/8/2010 ) بەشی (ICT) كرایەوە لە پەیمانگادا.

ئامانجی پەیمانگاكەمان

1- پەیمانگای زانستی كۆمپیوتەر دەتوانێت ڕۆڵێكی گرنگ ببینێت لە پێناسە كردنی ڕۆڵی كۆمپیوتەر لە گەشەكردنی كۆمەڵگەی كوردستان هەروەها پێگەیاندنی پسپۆڕانی كۆمپیوتەر.
2- هاندنی بەرپرسان بۆ پشتگیری كردنی ئەو هەوڵ و تەقەلایانەی كە ئێستا دەدرێت بۆ كردنەوەی خوێندنی تەكنیكی لە بواری كۆمپیوتەر لە داهاتوودا.
3- لیژنەی باڵای زانستی پەیمانگاكەمان هەڵدەستێت بە كردنەوەی خولی بەردەوام بۆ فێركردنی فەرمانبەرانی فەرمانگا حكومی و ناحكومی یەكان بە شێوەی گرێبەست.
4- دروست كردنی سیستەم بە زمانەكانی داتابەیس و زمانی تر , كردنەوەی خولی فێربوونی كۆمپیوتەر بە هەموو ئاستەكانی یەوە.
5- ئامانجی سەرەكی پەیمانگاكەمان پێگەیاندنی كادری ناوەندی تەكنییكی لە بواری جۆر بەجۆرەكانی داتا بەیس و بەستنی شەبەكات و دروست كردنی ماڵپەری ئینتەرنێتی و گەیاندنی زانیاری لەڕێگەی تەكنەلۆجیاوە و هەروەها بازرگانی ئەلیكترۆنی.
6- خوێندكارمان دەتوانن بەشداربن لە پرۆسەی بەرەو ئەلكترۆنی كردنی دام و دەزگا حكومیەكاندا.
7- هەروەها خوێندكارانمان دەتوانن مامۆستای وانەی كۆمپیوتەربن لە قوتابخانە بنەڕەتیەكان و خوێندگا ئامادەییەكان.

بەشەكانی پەیمانگای زانستی كۆمپیوتەر

ناوی بەش ساڵی دامەزراندن
بەشی داتابەیس 2003-2004
بەشی نێتۆرك 2006-2007
بەشی ICT 2010-2011

ئەنجومەنی پەیمانگای زانستی كۆمپیوتەر
ژ ناو لێپرسراوێتی ئەرك
1 د. سۆران ابو بكر محمد ڕاگـــر سەرۆكی ئەنجوومەن
2 رووناك محمود بۆمبا ی. ڕاگـــر بڕیاردەری ئەنجوومەن
3 یسری احمد صالح سەرۆك بەشی داتابەیس ئەندام
4 زریان نجاە رشید سەرۆك بەشی داتابەیس ئەندام
5 ئالان فەرەیدون مجید سەرۆك بەشی ICT ئەندام
6 ڕێبوار ملا نبی — نوێنەری مامۆستایان