پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ

  • ئاب 27, 2015
  • 291 Views
پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ

پەیجی تایبەت بە پەیمانگا

مەڵبەندێكی زانستی و ڕۆشنبیرییە لە شارۆچكەی چەمچەماڵ و سەربەزانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانییەو بە بڕیاری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لەساڵی 2000 دامەزرێندراوە و سەر بە دەستەی خوێندنی تەكنیكی سلێمانی بووە، و پرۆسەی خوێندن لە هەمان ساڵدا تێیدا دەستی پێكردوەو بە هەردوو بەشی تەكنەلۆجی (كارەبا) و پزیشكی (پەرستاری) وە پاش دوو ساڵیش بەشی سیستمەكانی كۆمپیوتەری تێداكرایەوە و دواتر لە ساڵی 2008-2009 بەشی كارگێڕی كاری ئێواران كرایەوەو لە ساڵی 2009-2010 بەشی كارگێڕی كاری بەیانیانیان بەرووی خوێندكاراندا كرایەوە، لەمساڵی خوێندنی 2013 – 2014 نزیكەی (946)خوێندكاری بەیانیان و (108)خوێندكاری ئێوارانی هەیە و بەردەوامن لە پرۆسەی خوێندن.
دەرچووانی پەیمانگا پاش تەواو كردنی دوو قۆناغی خوێندن و مەشقی هاوینە بەسەركەوتوویی بڕوانامەی دبلۆمی تەكنیكی لە بواری پسپۆڕی خۆیاندا وەردەگرن.
ئامانجی پەیمانگا
ئامانجی سەرەكی پەیمانگاش بریتییە لە پێگەیاندنی كادری مام ناوەند لە بوارە جیا جیاكان ئەمەش لەپێناو خزمەتكردن لە فەرمانگە و دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێم و كەرتی تایبەتدا.

بەشە زانستیەكانی پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ بریتین لە
بەشی كارەبا
بەشی پەرستاری
بەشی تەكنۆلۆجیای زانیاری
بەشی كارگێڕی كاری/ ئێواران
بەشی كارگێڕی كاری/ بەیانیان

ئەنجومەی پەیمانگای تەكنیكی چەمچەماڵ
سەرۆكی ئەنجومەن – د. ئەیوب خەسرەو
بڕیاردەری ئەنجومەن – ناهدە منصور حسین
ئەندام / سەرۆكی بەشی كارگێڕی كار / بەیانیان – دكتۆرا (مامۆستا) محمد سلیم محمد امین
ئەندام/ سەرۆكی بەشی سیستمەكانی كۆمپیوتەر ماجستێر/ مامۆستای یاردەدەر علی جلیل ابراهیم
ئەندام/ سەرۆكی بەشی كارەبا ماجستێر/ مامۆستای یاردەدەر حسن نوری محمود
ئەندام/ / سەرۆكی بەشی كارگێڕی كار/ ئێواران ماجستێر/ مامۆستای یاردەدەر محمد عمر كاكە
ئەندام/ سەرۆكی بەشی پەرستار ماجستێر/ مامۆستای یاردەدەر سوارە فاتح حەوێز
ئەندام (نوێنەری مامۆستایان) ماجستێر/ مامۆستای یاردەدەر هەژار عبدالقادر صالح