خوێندكاران له‌ئێستادا ده‌توانن فۆڕمى وه‌رگرتن له‌ سێ به‌شى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى پڕبكه‌نه‌وه‌

 خوێندكارانی ده‌رچووی پۆلی 12ى زانستی و وێژه‌یی ساڵى ( 2015-2016 ) و ئه‌و خوێندكارانه‌ى پۆلی 12ى زانستی و وێژه‌یی ساڵى (2014-2015 ) كه‌ له‌ هیچ زانكۆیه‌كی حكومی و تایبه‌ت وه‌رنه‌گیراون، ده‌توانن فۆڕمی وه‌رگرتنی ڕاسته‌وخۆ له‌ به‌شه‌كانى ( په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌كان و بازاڕگه‌ری و ته‌كنیكی میدیا له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی و هه‌روه‌ها به‌شی ته‌كنیكی میدیا له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی وه‌رگرن به‌ مه‌رجێك كۆنمره‌یان له‌ 60 كه‌متر نه‌بێت و ته‌مه‌نیان له‌ 30 ساڵ زیاتر نه‌بێت.

 ئه‌م سێ به‌شه‌ له‌ سیستمی زانكۆلایندا بوونیان نییه‌ و خوێندكاران ده‌توانن تا رۆژی 24/8/2016  فۆڕم وه‌ربگرن له‌ كۆلێجی ته‌كنیكی كارگێڕی - كه‌مپی كۆلێجه‌ ته‌كنیكیه‌كان له‌ گه‌ڕه‌كى چوارچرا یاخود له‌ به‌شى ته‌كنیكى میدیا -په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی سلێمانی له‌ گه‌ڕه‌كى به‌ختیاری.

زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى

بەڕێوەبەرایەتى تۆمارى گشتى

 http://registration.spu.edu.iq/announcements/agadary0010

 

 

بــۆ پـه‌یــوه‌نــدیــكــردن

هه‌رێمى كوردستانى عێراق ,
پارێزگاى سلێمانى ,قڕگه‌,
شه‌قامى ورمێ,گه‌ڕه‌كى ماردین 327,كۆلانى 76 - نزیك به‌نزیخانه‌ى وڵات

009647480190092,3
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

ژماره‌ى سه‌ردان
936273
ئەمرۆئەمرۆ62
دوینێدوینێ249
ئەم_هەفتەیەئەم_هەفتەیە1322
ئەم_مانگەئەم_مانگە6526
کۆی_سەردانکۆی_سەردان936273